سوپای سووریا، لە بۆردومانکردنی \"حمس\"" بەردەوامە"

سوپای سووریا، لە بۆردومانکردنی \
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای سووریا جارێکی دیکە بۆردومانی حومسی دەست پێکردەوە کە بووەتە شوێنی بەرەنگاربوونەوەی سوپای سوریای ئازاد و سوپای ئەو وڵاتە.
لە بۆردومانکردنی دوێنێی حومس کە 95 کوژراوی لێکەوتەوە، بە هۆی تۆپبارنی نگەڕەکە جیکانی ئەو شارەوە بووە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی شۆڕشی سوریا.

لەلایەکی دیکە وڵاتانی رۆژئاوا دیانەوێ نەخشە رێگایەک بدۆزنەوە لە دوای ئەوەی بڕیاری ستراتیژیی پێشوو لەبارەی سووریاوە بۆ لادانی بەشار ئەسەد، لە ئەنجوومەنی ئاسایش شکستی هێنا. چونکە رووسیا و چین لە بەرژەوەندیی سووریا بڕیارەکەیان ڤیتۆ کرد.

هەر بە هۆی سەرسەختیی دەستەڵاتی سووریایی و پێششلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە پابەننەبوون بە بڕیارە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست و گوتی: هەموو فەرمانبەرەکانی باڵیۆزخانەکەی بە هۆی خراپیی دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتەیان جێ هێشتووە و بەریتانیایش دەڵێ: باڵیۆزەکەی لە سووریا بانگهێشت کردووەتەوە و دەیەوێ گەمارۆی زیاتر لە یەکیەتیی ئەورووپا بخاتە سەر سووریا.
Top