ئۆباما: هێشتا ئیسرایل بڕیاری نه‌داوه هێرش بكاته سه‌ر ئێران
سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی \"ئێن بی سی\""ـی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیسرایل سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران گوتی \""پێموانییه هێشتا ئیسرایل بڕیاری دابێت چ بكات.\""
ئۆباما كاتێكیش كه به‌ره‌وڕووی ئه‌و پرسیاره بووه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئیسرایل هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران، ئایا ئه‌مه‌ریكا ئاگادار ده‌كاته‌وه یان نا، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و ته‌نیا گوتی بایه‌خ به ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل ده‌دات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستیی ئێران له ناو ئه‌مه‌ریكادا، ئۆباما گوتی ئێران توانای هێرش كردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكای نییه.
سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌م دیمانه‌یه‌یشدا جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه هه‌موو رێگه چاره‌كان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئه‌تۆمیی ئێران له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا خوازیاری چاره كردنی كێشه‌كه‌یه له رێگه‌ی دیپلۆماتییه‌وه."
