هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا: ڤیتۆكه‌ی رووسیا و چین رێگه‌ی زیاتر له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی واڵا ده‌كات
دوێنێ شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن رووسیا و چین شكست به په‌سندكردنی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی هێنا بۆ ئیدانه كردنی حكوومه‌تی سووریا و داواكاری راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بۆ جێگره‌كه‌ی، به‌و جۆره كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوریا، داوای له هه‌ر یه‌ك له رووسیا و چین ده‌كات به‌هه‌ڵوێسته‌كه‌یاندا بچنه‌وه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سۆزان رایس، به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ به كارێكی ریسوایی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ڵویسته‌كه‌ی رووسیار و چین واته فرۆشتنی خه‌ڵكی سوریا و پشتیوانیكردن له سته‌م و زۆرداری، بۆیه هه‌ر خوێنڕیژییه‌كی دیكه له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه سێرگی لاڤرۆڤ داوای له حكوومه‌تی سوریا كردوه به زووترین كات هه‌نگاوی چاكسازی دیموكراتی بنێت.
وێڕای ئه‌مه‌ش رووسیا ئۆباڵی سه‌رنه‌گرتنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی خستۆته ئه‌ستۆی وڵاتانی رۆژئاوایی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز به‌یاننامه‌یه‌كی تازه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه، سه‌رباری نشووستهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له‌ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ پێش‌گرتن له‌و قه‌یرانه‌ی له سوریا رووده‌دات، كۆمكاری عه‌ره‌بیی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه چڕ ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیی سوریا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان له هه‌ڵویسته‌كه‌ی رووسیا و چین گرت له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ بۆ رێگرتن له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رووده‌ده‌ن تاوه‌كوو ئێستا چه‌ندین هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ده‌ڵێن: ڤیتۆكه‌ی رووسیا و چین، رێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی سوریا كۆمه‌ڵكوژیی و سه‌ركوتكاری زیاتری خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان بكات.
ڤیتۆكه‌ی رووسیا و چین له‌كاتێكدایه كه ده‌رئه‌نجامی بۆردومانكردنی ناوچه‌ی خالیدیه له پارێزگای حومس له رۆژی هه‌ینی زیاتر له 337 كوژراو و هه‌زار و 300 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، به‌پێی راگه‌یاندنی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و شاره مه‌زنده ده‌كرێت رێژه‌ی قوربانییه‌كانی زۆر له‌مه زیاتر بێت، چونكه به‌شێك له ته‌رمی خه‌ڵكی له ژێر داڕماویی خان‌و و باڵه‌خانه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
