ئیمه‌یلی به‌شار ئه‌سه‌د، هاك كرا
هاكه‌رێكی خه‌ڵكی سعوودیه به ناوی ئوسامه سه‌لمان ئه‌نه‌سی، ده‌ڵێت، ئیمایله‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دـی سه‌رۆكی سووریای هاك كردووه و زیاتر له 4 گیگابایت زانیاریی ناو ئیمایله‌كه‌ی لای خۆی هه‌ڵگرتووه كه زانیاریی زۆر گرینگی تێدایه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (المدینه) چاپی سعوودیه، زانیارییه‌كانی ئه‌م ئیمایله هاك كراوه، به‌تایبه‌تی رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ركوتی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سووریادا ئاشكرا ده‌كات.
هاكه‌ره سعوودیه‌كه دوابه‌دوای كۆپی كردنی زانیارییه‌كانی ناو ئیمایله‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكی سووریا ناردووه و ئاگاداری كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتی خه‌ڵكی سووریا نه‌هێنێت، زانیارییه‌كانی ناو ئیمایله‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
-PNA
