سوریا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی پیشان ده‌دات
هاوكات یه‌كێك له‌سه‌ركرده به‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسسیۆنی سوریا رایگه‌یاند: كه تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی روسیاوه هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته نه‌كراوه‌و له‌بارێكی له‌و جۆره‌شدا ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ی دانوستان نابێت له‌گه‌ڵ رژێمی وڵاته‌كه‌یدا.هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیادا هیوای ئه‌وه خوازراوه، كه ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌زامه‌ندی پیشانبدات و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا بخاته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه.
چاودێران پێیان وایه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی مۆسكۆ هه‌وڵێكه بۆ دژایه‌تیكردنی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌پشتیوانی له خواستی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شاره ئه‌سه‌ده‌وه.
