سوريا: با عەرەب بچن بۆ نیویۆرك یان مانگ

سوريا: با عەرەب بچن بۆ نیویۆرك یان مانگ
وەلید موعەلیمى وەزیرى دەرەوەى سووریا، لە سەرنجێكیدا لەبارەى بڕیارى كۆوەندى وڵاتانى عەرەبى بۆ رەوانەكردنى فایلى تەنگژەى سووریا بۆ ئەنجوومەنى ئاسایش، بە تەوسەوە گوتى \"با عەرەب بچن بۆ نیوریۆرك یاخۆ مانگ\"" و ئاماژەى بەوە دا بە رۆیشتنى وڵاتانى عەرەب بۆ ئەنجوومەنى ئاسایش كارى عەرەب لە سووریا تەواو دەبێ.

موعەلیم لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە دیمەشقى پایەتەخت گوتى \""ئەوەى شتێكى نەبێ نایبەخشێ\"" وەك ئاماژەیەك بۆ كۆوەندى عەرەبی و گوتى \""هەندێ دەوڵەتى عەرەبی كۆوەندى عەرەبییان كوشت وروویان كردە ئەنجوومەنى ئاسایش\"" و هەر دەستپێشخەرییەكى ترى بۆ چارەسەرى تەنگژەى سووریا رەت كردەوە.

هەروها ئاماژەى بەوە دا وڵاتەكەى بەتوندى دژ بە هەر \""پیلان\""ێكى عەرەبی و رۆئاایى دەوەستێتەوە.

وەزیرى دەرەوەى سووریا كۆوەندى تۆمەتبار كرد بەوەى راپۆرتى تیمى چاودێرانى عەرەبی تاوتوێ نەكرد و فەرامۆشی كرد و لەبرى ئەوە بڕیارێكى دەركرد كە دەزانێ سووریا قبووڵى ناكا، هاوكات راسپاردەكانى عەرەبی لەبارەى سووریاوە بە دەستوەردانى زەق لە كاروبارى ناوەخۆى سووریا لەقەڵەم دا.

ئەوەیشى گوت گەمارۆى ئابوورى زیان بە گەلى سووریا دەگەیەنێ، بەڵام چارەسەرى دۆخەكە ناكا.

دوێنێ سێشەم كۆوەندى وڵاتانى عەرەبی بڕیارى دا فایلى تەنگژەى سووریا بباتە ئەنجوومەنى ئاسایش، ئەویش دواى ئەوەى دیمەشق دەستپێشخەرییەكەى كۆوەندى رەت كردەوە، كە داواى كردبوو بەشار ئەسەد دەسەڵاتەكانى بۆ جێگرى یەكەمى بگوێزێتەوە."
Top