ئه‌مه‌ریكا: تالیبان ده‌بێ به ره‌سمی رایبگه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندیی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نه‌ماوه
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان و پاكستان (مارك گرۆسمه‌ن) له لێدوانێكدا رایگه‌یاند تالیبان پێویسته له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا بیسه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندیی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نه‌ماوه.
(گرۆسمه‌ن) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان گوتی \"تالیبان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نووسینگه‌ی خۆی له قه‌ته‌ر بكاته‌وه، پێویستی به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی روون هه‌یه كه تێیدا له دژی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێست بگرێت و پشتیوانی له ره‌وتی ئاشتی بكات.\""
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستان ره‌زامه‌ندیی خۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سیاسیی تالیبان له وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌ربڕیبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ره‌سمی په‌یوه‌ندیی به تالیبانه‌وه بكه‌ن بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی پێویسته هه‌ر دوو حكوومه‌تی قه‌ته‌ر و ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان هه‌بێت و له پرۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ تالیبان، له نزیكه‌وه هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تالیبان له قه‌ته‌ر، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه ئه‌مه‌ریكا به ره‌سمی مه‌رجێكی دیاریكراو بۆ ده‌ستپێكی دانوستانی جیددی ده‌خاته به‌رده‌م تالیبان."
