یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕیار له‌سه‌ر ئێران ده‌دات
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به قورستركردنی سزاكان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و یه‌كلایی‌كردنه‌وه‌ی نه‌كڕینی نه‌وتی ئێران، له برۆكسل پایته‌ختی بلژیك كۆ ده‌بنه‌وه.
27 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به نه‌كڕینی نه‌وتی ئێران و كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندیی بانكیی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران بڕیار ده‌ده‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی \"بی بی سی\""، یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌نیازه سه‌باره‌ت به نه‌كڕینی نه‌وتی ئێران، وه‌ستاندنی ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندیی ماڵی بانكی و هه‌نارده‌كردنی ئاڵتوون بۆ ئێران، بڕیاری یه‌كلایی بدات.
له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی و سوورتربوونی وڵاتانی رۆژئاوایی سه‌باره‌ت به توندتركردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، دوابه‌دوای ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕیاری داوه كاتێك دیاری بكات بۆ كۆتاییهێنان به كڕینی نه‌وتی ئێران."
