یاخیبووانی سوپای سوریا شاری دوما كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
رامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، كه گروپه یاخیبوه‌كانی سوپای سوریا كۆنترۆڵی شاری دومایان به‌ته‌واوه‌تی كردوه كه ته‌نیا 14 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دووره.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه،كه سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به رژێم له‌شاره‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌لایه‌ن یاخبووه‌كانی سوپاشه‌وه ناوشاره‌كه كۆنترۆڵكراوه‌و چه‌ندان له‌مپه‌ڕو ئاسته‌نگیشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داناوه.
