هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دوو پاسداری ئێرانی له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستگیرده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌رچڵ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی لیوای هه‌شتی پاسه‌وانی سنور به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌ناوخاكی عێراقدا له گوندی قه‌له‌َمه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خانه‌قین دوو پاسداری ئێرانی به‌جلی سه‌ربازی و به‌چه‌كه‌وه له‌كاتژمیر 10 به‌یانی ده‌ستگیرده‌كرێت.
وتیشی؛ یه‌كێكیان پله‌ی مفه‌وه‌زه به‌ناوی دارویش كه‌ره‌می ئه‌و دیكه‌یان سه‌ربازێكه به‌ناوی عه‌باس عه‌لی تورك، كه به قولاَیی دوو كیلۆ مه‌تر له‌ناوخاكی عێراقدا ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌یدا؛ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا وتویانه ڕێگه‌مان هه‌ڵه‌كردوه, بۆیه هاتوینه‌ته ناوخاكی عێراقه‌وه به‌لاَم لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامه و نوسراومان ئاراسته‌ی سه‌وری خۆمانكردوه و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی ئه‌وانین, ئایا ڕاده‌ستی ئێرانیان بكه‌ینه‌وه یان ڕه‌وانه‌ی فیرقه‌ی بكه‌ین.
روونیكرده‌وه؛ لایه‌نی په‌یوه‌نداری ئێرانیش داوایانكردونه‌ته‌وه به‌لاَم تا فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان وه‌رنه‌گرین راده‌ستی ئێرانیان ناكه‌ینه‌وه.
