خۆپیشاندان و كوشتن له سوریا به‌رده‌وامه
وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌منی و سوپا به شێوه‌یه‌كی چڕ بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، له كفر رومه، كفر ته‌خاریم و حاس له پارێزگای ئه‌دلب كه به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له‌م ناوچانه 6 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها له ئاواییه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق له عه‌ربین و حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د خۆپیشاندان سازكرا.
ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانی به‌رفراوان له حه‌سه‌كه لههه‌ر یه‌ك له شارۆچكه‌كانی ده‌رباسیه و عامودا سازكرا، پاڵپشتی خۆ‌یا بۆ حه‌مه‌س و زه‌به‌دانی و ئه‌دلب ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌یه ئاشكرایكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ له سه‌لیبیه له لازقیه بڵاوبوونه‌ته‌وه."
