سوپاى ئەمەریكا ئامادەیە بەرەنگاریى هەڕەشەكانى ئێران ببێتەوە

سوپاى ئەمەریكا ئامادەیە بەرەنگاریى هەڕەشەكانى ئێران ببێتەوە
لیۆن پانیتاى وەزیرى بەرگریى ئەمەریكا راى گەیاند سوپاى ئەمەریكا ئامادەیە رووبەڕووى هەر هەڕەشەیەكى ئێران تایبەت بە داخستنى گەرووى هورمز ببێتەوە، كە سێ-یەكى نەوتى هەناردەكراوى جیهانى لەرێى زەریاوە پێدا تێدەپەڕێ. ئاژانسى (رۆیتەرز) گواستیەوە.

دواى ئەوەى وڵاتانى ئەوروپا وریاییان دا لە سەپاندنى گەمارۆى ئابوورى بەسەر ناردنەدەرەوەى نەوتى ئێراندا، دەسەڵاتدارانى ئێران وریاییان دا ئەگەر بڕیارێكى لەو جۆرە بدرێ ئەوا گەرووى هومرز دادەخەن.

واشنتۆن دەڵێ \"رێگە بە ئێران نادا گەرووى هورمز دابخا\""، بە دوور نازانرێ ئاڵۆزبوونى دۆخەكەیش سەر بكێشێ بۆ هەڵگیرسانى شەڕێكى تر لە ناوچەى كەنداو.

لە وەڵامى ئەو پرسیارەى ئاخۆ بەهۆى هەڕەشەكانى ئێرانەوە هیچ گۆڕانكارییەك لە دۆخى هێزەكانى ئەمەریكا لە ناوچەكەدا كراوە یاخۆ نا، پانیتا گوتى \""ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ هەنگاوێكى تایبەتمان بۆ رووبەڕووبوونەوەى دۆخەكە نەناوە، لەبەرئەوەى هێزەكانمان لە تەواوى ئامادەییدان بۆ بەرەنگاربوونەوەى دۆخەكە\"".

شرۆڤەكاران پێیان وایە قەبارەى هێزى زەریایى ئێران ئەوەندە نییە بتوانێ بە تەواوى گەرووى هورمز دابخا، بەڵام دەتوانێ لەرێى چاندنى مین و تەقاندنى مووشەكەوە ئەو كارە بكا.

پانیتا گوتى \""ویلایەتە یەكگرتووەكان بە بەردەوامى هێزێكى سەربازیى گەورەى لە كەنداو هێشتووەتەوە، تا ئەوە روون بێ كە ئێمە ئەوەى لەدەست بێ بۆ پاراستنى ئاشتى لەو بەشەى دنیادا دەیكەین\"". "
Top