ئۆباما: هەوڵ دەدەین ئەسەد ناچار بكەین واز لە دەسەڵات بێنێ
ئۆباما دوێنێ سێشەم دواى كۆتاهاتنى كۆبوونەوەى لەگەڵ شاعەبدوڵاى دووەمى شاى ئوردن لە كۆشكى سپى، بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند \"هێشتا ئاستگەلێكى قبووڵنەكراو لە توندوتیژى لەناو سووریا دەبینین\""، ستایشى شاى ئوردنیشى كرد كە – بە گوتەى ئۆباما- هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ رێژیمى ئەسەد \""توند\"" بووە و داواى لێ كردووە دەسەڵات بەجێ بێڵێ.
هەروەها گوتى \""لە پرسوڕاكانمان لەگەڵ ئوردن بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەى جۆرێك لە گوشارى ناودەوڵەتى بۆ ناچاركردنى رێژیمى ئێستەى سووریا بۆ دەستبەرداربوون لە دەسەڵات و دەستپێكردنى قۆناغێكى راگوزەر لە سووریا\"".
دواى ئەوەى شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانى میرى قەتەر داواى كرد هێزێكى عەرەبی رەوانەى سووریا بكرێ بۆ راگرتنى توندوتیژى لەو وڵاتە، دوێنێ سووریا بە توندى بیرۆكەى ناردنى هێزى عەرەبی بۆ وڵاتەكەى رەت كردەوە و وریایى دا لە بەرەنگاربوونەوەى هەر هێزێك پێ بنێتە ناو خاكى وڵاتەكەى.
بەپێى ئامارەكانى نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەى كوژراوانى 10 مانگى رابردووى سووریا لە 5 هەزار كەس تێپەڕى كردووە.
-ئاكانيوز"
