ژماره‌ی زیانه‌ مرۆییه‌کانی لافاو و خوشینی زه‌وی له‌ فیلیپین گه‌یشته‌ 500 که‌س

ژماره‌ی زیانه‌ مرۆییه‌کانی لافاو و خوشینی زه‌وی له‌ فیلیپین گه‌یشته‌ 500 که‌س
به‌ گوته‌ته‌ی خاچی سوور، له‌ رۆژ‌ی هه‌ینیی رابردووه‌ که‌ ره‌شه‌بایه‌کی گه‌رمه‌سێری، باشووری کۆمه‌ڵه‌ دوڕگه‌ی فیلیپینی گرتۆته‌وه‌، تا ئێستا497 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 160 که‌سیش بێ‌سه‌روشوێن بوونه‌.


خاچی سوور، هوشداریی دا رێژه‌ی مردنه‌کان به‌ره‌و زیاد بوونه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ده‌یان‌هه‌زار که‌س تا ئێستا ناوچه‌ باهۆز لێدراوه‌کانیان جێ هێشتووه‌.

به‌ هۆی بارانی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ تۆفانی (واشی)، لافاو ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی لێواره‌کانی دوڕگه‌ی (می‌ندانائۆ)ی باشووری فیلیپینی گرتووه‌ته‌وه‌.

-PNA
Top