شه‌ڕی لیبیا زیاتر له 40 هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه
ئیبراهیم ده‌باشی نوێنه‌ری لیبیا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكرد كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان شۆڕشگێران و هێزه‌كانی قه‌زافی 40 هه‌زار هاووڵاتی گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی كاتی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئاماری كوژراوه‌كانه‌وه‌و تائێستا ده‌ركه‌وتووه كه 40 هه‌زار هاووڵاتی گیانیان به‌ختكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له لیبیا كردووه له‌باره‌ی كوژراوه‌كانی شه‌ڕی لیبیا به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه بكه‌ن، بڕیاریشه په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی \"ناتۆ\"" وه‌فدێك ره‌وانه‌ی لیبیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
"
