یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و دوو وه‌زیری سوری ده‌رده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، سزا سه‌پێندراوه‌كه كۆمپانیای سیریتل كه كاری په‌یوه‌ندیی بێ ته‌له ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر له‌ناویاندا كۆمپانیای شام هه‌یه و ئه‌وانی دیكه‌ش كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و رۆژنامه‌یه‌دا هاتووه سزاكه كه‌ناڵی ئاسمانی دنیا و سێ كۆمپانیای دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه سه‌ر باڵی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانی داد‌و راگه‌یاندنی حكومه‌تی سوریا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا ناویان خراوه‌ته لیستی ئه‌و به‌رپرسه سوریانه‌ی مافی سه‌فه‌ركردنیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌رووپا.
