ئه‌مه‌ریكا.. 46 ملیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
ئه‌وه به‌رزترین ئاماره له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا، هه‌ندێك له كارناسان ده‌ڵێن، له كاتێكدا كه ئابووری وڵات په‌ره نه‌ستێنێ ژماره‌یه‌كی زیاتر له خه‌ڵكی وڵات ده‌چنه هێڵی هه‌ژارییه‌وه، ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه.
مایكل فێرل به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی هاوپه‌یمانی بۆ هاوكاری كه‌سانی هه‌ژار له شاری واشنتۆن ده‌ڵێت، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی كه ده‌رامه‌تی مانگانه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه و ماوه‌یه‌كی بێكاریان زیاد ده‌بێت له زیادبووندایه.
مایكل ده‌ڵێت، ئێستا له هه‌ر شه‌ش كه‌س له ئه‌مه‌ریكا یه‌ك كه‌س ده‌چنه هێڵی هه‌ژاریه‌وه و ئاماژه‌یدا ئه‌گه‌ر له داهاتوودا باری ئابووری وڵات باش نه‌بێت ئه‌وا دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت.
چاودێران ده‌ڵێن، بێگاری گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ هه‌ژاری له ئه‌مه‌ریكادا، نزیكه‌ی 14 ملیۆن ئه‌مه‌ریكایی بێكارن و ئه‌وانه‌كه له بواری تایبه‌تی خۆیان كار ناكه‌ن نزیك به 25 ملیۆن كه‌سه.
