ئەو نەخۆشییانەی چاو كە بـینین دەخەنە مەترسییەوە

ئەو نەخۆشییانەی چاو كە بـینین دەخەنە مەترسییەوە

هەندێك نەخۆشیی چاو كە ئەگەر زوو و لەكاتی گونجاودا چارەسەر نەكرێن، ئەوا لەوانەیە كە ببنە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی بینین. نەخۆشییەكان: تێكچوونی سەنتەری تۆڕەی چاو AMD كە پەیوەستە بە تەمەن و پاش تەمەنی 60 ساڵیدا دەست پێدەكات، ئاوی شین Glaucoma كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر دەماری بینین لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو، نەخۆشیی تۆڕەی چاو كە پەیوەستە بە نەخۆشیی شەكرە لە ئەنجامی تێكچوونی بۆڕییەكانی خوێن لە تۆڕەی چاودا، نەخۆشیییەكانی چینی كۆرنیای چاو كە دەبنە هۆی لێڵبوون و تێكدانی ئەم چینە ڕوونە، بەتایبەتی برینداربوون و هەوكردنەكان، ئاوی سپی Cataract یان لێڵبوونی هاوێنەی چاو كە باوترین هۆكارە بۆ لەدەستدانی بینین لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵام خۆشبەختانە بە نەشتەرگەرییەكی سادە و خێرای گۆڕینی هاوێنەی لێڵ بە هاوێنەیەكی دەستكرد توانای بینین بۆ چاو دەگەڕێندرێتەوە.

Top