گرنگیی پێوانەی چێوەی مل

گرنگیی پێوانەی چێوەی مل

 پێوانەی چێوەی مل گرنگی هەیە بۆ دیاركردنی بڵاوبوونەوەی چەوری لە بەشی سەرەوەی لەشدا. گەورەیی پێوانەی چێوەی مل واتە گەورەیی قەبارەی مل كە ئەگەری تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی بەرزدەكاتەوە وەكو: نەخۆشیی دڵ بەتایبەتی ناڕێكیی ڕیتمی لێدانەكانی دڵ، ڕەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ، لەرەی گوێچكەلەی دڵ، پەككەوتنی دڵ، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها گرفتەكانی هەناسە لەكاتی خەودا وەكو وەستانی كاتیی هەناسە. كۆبوونەوەی چەوری لە بەشی سەرەوەی لەش هۆكارە بۆ بڵاوكردنەوە ترشە چەورییەكان بەناو خوێندا، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر مامەڵەی دروستی لەش لەگەڵ كۆلیستیڕۆڵ و شەكری خوێن و ڕیتمی لێدانەكانی دڵدا. ئەگەر پێوانەی چێوەی مل لە پیاودا لە 43 سم زیاتر بێت و لە ئافرەتدا لە 35.5 سم زیاتر بێت، ئەوا بە چێوەی گەورە و نائاسایی هەژماردەكرێت و ڕیسكی تەندروستی هەڵدەگرێت، تەنانەت ئەگەر پێوانەی تێكڕای بارستایی لەش BMI لە سنووری ئاساییدا بێت.

Top