نەخشەی كاربایی دڵ
نەخشەی كارەبایی دڵ Electrocardiogram یان ECG بریتییە لە پشكنینێكی خێرا و سەلامەت بۆ تۆماركردنی سیگناڵە كارەباییەكانی دڵ لە ژمارە و خێرایی لێدانەكانی دڵ، دیاركردنی ڕیتمی گرژ و خاوبوونەوەی دڵ، دیاركرنی كاتی سیگناڵە كارەباییەكانی دڵ، هەروەها پیشاندانی چوستی و چالاكیی دڵ لە گۆشەی جیاوازدا. پشكنینی نەخشەی كارەبایی دڵ بە تۆماركردنی ئەم زانیارییانە لەسەر كاغەزێكی تایبەتدا گرنگیی هەیە بۆ: دەستنیشانكردنی زیانی كۆن لە ماسوولكەی دڵ لە ئەنجامی نۆرەی دڵدا، دەستنیشانكردنی ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ Arrhythmia، بەسەركردنەوەی تەندروستیی دڵ پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گەورە، هەروەها ڕوونكردنەوەی هۆكاری نیشانەكانی وەكو ئازاری سینگ، سەرسووڕان، هەناسەتەنگی، یان بوورانەوە.
