ئەژنۆ بەرگەی چەند قورسایی دەگرێت؟
جومگەی ئەژنۆ، جگە لە هەڵگرتنی كێشی لەش، قورسایی زیاتر دەكەوێتە سەر لەكاتی جووڵە، پیادەڕۆیی، سەركەوتن و هاتنەخوارەوە بە پلیكانەكان، مەشقە وەرزشیییەكان، یان هەڵگرتنی قورساییدا قورسایی، بۆنموونە لەكاتی وەستاندا 80-100%ی كێشی لەش دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان، لەكاتی پیادەڕۆیی لەسەر زەوییەكی تەختدا قورسایی سەر ئەژنۆ دەبێتە 1.5 جار كێشی لەش، لەكاتی ڕاكردندا كێشی لەش تا چوار هێندە دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان، لەكاتی سەركەوتنی پلیكانەكان قورسایی سەر ئەژنۆ دەبێتە 2-3 هێندەی كێشی لەش واتە كێشی 60 كیلۆگرام لەسەر ئەژنۆدا دەبێتە 120-180 كیلۆگرام، هەروەها لەكاتی هاتنە خوارەوەدا 3-5 هێندەی كێشی لەش قورسایی دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان. زیادبوونی هەر كیلۆگرام كێشی لەش، 3-4 هێندە قورسایی دەخاتە سەر ئەژنۆكان لەكاتی هەر هەنگاوێكی پیادەڕۆییدا، واتە 3-4 كگم، واتە كێشی لەش بە تێپەڕبوونی كات زیان بە ئەژنۆكان دەگەیەنێت.
