گەرما ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە

گەرما ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە

لە كەشی گەرمدا، لێشاوی خوێن لە كۆئەندامی هەرس كەم دەبێتەوە و بۆ پێست دەڕوات بەمەبەستی فێنكبوونەوەی لەش، ئەمەش كرداری هەرسكردن لەسەرخۆ دەكاتەوە. بەركەوتن بە گەرما دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی گهرێلین Ghrelin كە هۆرمۆنی هەستكردن بە برسیبوونە. لە لایەكیتر مێشك هەستی تێنووبوون توندتر لە هەستی برسیبوون دەورووژێنێت، بۆیە لە كەشی گەرمدا تینووبوون زیاتر لە برسیبوون مرۆڤ سەرقاڵ دەكات. لە لایەكیترەوە لەگەڵ كەشی گەرمدا ئارەزووی خواردن كتوپڕ كەم دەبێتەوە، چونكە خواردن دەبێتە دواشت كە بیری لێ بكرێتەوە لەوكاتەی كە لەش بە هەموو توانای لە كاردایە بۆ خۆپاراستن لە گەرمبوون بەمەبەستی پاراستنی كردارەكانی میتابۆلیزم و فرمانە فسیۆلۆژییەكان كە لە پلەی 37ی سێلسیدا بە دروستی كاردەكەن.

 

Top