مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کرد ک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کرد ک

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کرد کە لە هەرسێ سێناتۆر نیکۆل دۆرانتۆن سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی فەرەنسا - عێراق ، ڕێمی فێرۆ و ئۆلیڤیێ بیتز ئەندامانی کۆمیتەکە پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەدا ، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ئاڵوگۆڕ کرا .

شاندەکە ئاماژەیان بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دا و دووپاتیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی فەرەنسایە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەرەنسا دەربڕی.

پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

Top