حکومرانی گەلی کورد پێویستی بەبارزانی یه

حکومرانی گەلی کورد پێویستی بەبارزانی یه

 

 

زیاتر لە سەدەیەکە بارزانیەکان شۆڕشیان بەرپاکرد، دژ بەداگیر کەران بۆئەوەی مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر بکات، هەرلە شۆڕشی عبداسلام بارزانی و شیخ احمدبارزانی تا دەگاتە مەلامستەفا بارزانی هەموو هەوڵ و خەبات و تێکۆشانیان بۆئەوەی گەلی کورد دووربێت لە ئازارو ئەشکەنجەی دوژمن
بۆیە تا کورد ماوە قەرزاری پارتی بارزانیە، هەتا کوردێک مابێت لەم جیهانە خاوەنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیە، چونکە خۆی بەخاوەن کێشەی کورد دەزانی، بەڵێ هەر ئەو ڕێبازە خاوەن هەزاران شەهیدو ئەنفاڵە، بەڵام لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا کەسانی خۆفرۆش ئەوانەی بە ئالیکی دوژمنان دەلەوەڕێن، زۆر هەوڵیاندا هەرچی پلانی دوژمنان بوو تاقیان کردەوە و پلانە بۆگەنەکانیان لە گۆڕنران، زۆریش ئامۆژگاری کران پێان ووترا کەهەورازی بارزان و چیای شیرین سەختە ناتوانن خۆ لێ بدەن، بەڵام کاڵفامەکان و بەکرێ گیراوان هێشتا یاری بە ئاگر دەکەن، قەڵەڕەشەکان چەندین خیانەت و خاک خۆفرۆشیان کرد بەسەر پارتی و گەلی کورد، بەڵام هەندێک، لە دوژمنان بەهەڵەی خۆیان زانیان کەهەڵەیەکی گەورە و مێژوویی تۆماردەکەن ناتوانن بەرەنگاری هێزێکی لەبن نەهاتووی پارتی ببنەوە، کە خۆی بەخاوەن کێشەکانی کورد دەزانی بۆیە ووردە ووردە ئەوانەی ئەزانن پارتی خاوەن جەماوەرێکی بێ شومارەو خاوەن عەقیدەیە دێنەوە لەدەرگای پارتی دەدەن بەس قسەیەکیان لەگەڵ بکات،بەڵام گەمژەکانی ئۆپوزسیونی هیچ لەبارە نەبوو بەدرۆ چەواشەکاری خەڵکیان لەخشتە برد هیشتا بەعەقلی پۆچ و بۆ گەنیان پارتی دەڕۆخێنن قەوارەی هەرێم، ناهێلن لێرەوە دەبێت دوو شت باش بزانن ئەو هەرێمە بەخوێنی پێشمەرگە هاتوتە ئاراوە با مزگێنی کەمەر شکێنیان پێ دەدەم هەر مەسرۆربارانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە نێچیروان بارزانیش سەرۆکی هەرێمە ڕابەرو مەرجەعی کوردستان مەسعود بارزانیە بۆیە سەرتان لەتاشە بەردەکانی بارزان بدەن ئەوە ڕاستیە بزانن بۆیە تا درەنگ نەبوو خۆری سەربەخۆی هەڵنە هاتووە بگەڕێنەوە بۆ کوردایەتی چیتر بەدوو کلاوی بابردو نەکەون دوای مێژووی ڕەحم بەجاش و خۆفرۆشان ناکات
بژی کورد بژی کوردستان بژی ماڵا بارزان.

Top