زیرەكیی دەستكرد خۆراكی تەندروستتر دێنێتە كایەوە
زیرەكیی دەستكرد خەریكە بە خێرایی گۆڕانی ڕیشەیی بەسەر پیشەسازیی خۆراكدا دەهێنێت لە ڕێگەی ڕێنمایی وردی كشتوكاڵی و پرۆسەكردنی ئۆتۆماتیكی لەگەڵ شیكردنەوەی سەلامەتیی خۆراك. بە كشتوكاڵی سمارت لە ڕێگەی بەكارهێنانی درۆن و دەزگای هەستیاری ئینتەرنێتی شتەكان IoT، ڕێژی وردەكاریی داتاكانی وردی كێلگە و شێوازی ئاودان دەگاتە 95%، هەروەها بەكارهێنانی ڕۆبۆت بۆ دروێنە و جیاكردنەوەی بەرهەكان بە خێراییەكی زۆر بەمەبەستی كەمكردنەوەی ژمارەی كرێكار و ماندووبوونیان. سەبارەت بە سەلامەتی و كوالێتی كۆنتڕۆڵ، زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی هەیە بۆ دەستنیشانكردنی بەكتریای زیانبەخش لە ماوەی تەنیا چەند خولەكێكدا لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئامێری هەستیاریی بایۆلۆژی، هاوكات لەگەڵ پشكنینی بەرهەمەكان بە كامیرای كۆمپیوتەر لەسەر هێڵی بەرهەمهێناندا بۆ دەستنیشانكردنی كەموكووڕی و بوونی تەنی بیانی.
