ئیكۆی دڵ چیمان نیشان دەدات ؟

ئیكۆی دڵ چیمان نیشان دەدات ؟

پشكنینی ئیكۆ Echocardiogram سەلامەت و بێ ئازارە، شەپۆلی بەرزی دەنگ بەكار دەهێت بۆ بەدەستهێنانی وێنەی ڕاستەوخۆ، یان وێنەی جووڵاوی دڵ. ئیكۆ ئەم زانیارییانەمان نیشان دەدات: شێوە و قەبارەی دڵ، لێدانەكانی دڵ، ئەستووریی دیوارەكانی دڵ، دروستی یان گرفت لە زمانەكانی دڵ، ئاست و توانای دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن، دەستیشانكردنی خوێنی مەییو لە دڵدا، هەوكردنی پەردەی ناوپۆشی دڵ و زمانەكانی دڵ، كۆبوونەوەی شلە لەناو كیسەی دەوری دڵدا Pericardial effusion، گەورەبوونی ژوورەكانی دڵ، دەستنیشانكردنی گرفتەكانی شاخوێنبەر، دەستنیشانكردنی زیانەكان لە ماسوولكەی دڵ پاش نۆرەی دڵ یان پەككەوتنی دڵ، هەروەها دەستنیشانكردنی سەقەتییەكانی زگماكیی دڵ.

Top