12 ڕێگەی سرووشتی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

12 ڕێگەی سرووشتی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

دەتوانرێت بەم ڕێگە سرووشتییانە پەستانی بەرزی خوێن دابەزێنرێت: مەشقی وەرزشی وەكو پیاردەڕۆیی یان هەر مەشقێكیتر كە یەكێكە لە باشترین ڕێگەكانی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كەمكردنەوەی خوێ (سۆدیۆم) لە خۆراكی ڕۆژانەدا، هەڵبژاردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم وەكو سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، چونكە پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە، كەمكردنەوەی خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو قاو و چای و شلەمەنییە وزەبەشخەكان، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس، خواردنی شوكولاتەی تاریك یان كاكاو، چونكە ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان لەخۆدەگرن كە بۆڕییەكانی خوێن فراوان دەكەنەوە و پەستانی خوێن دادەبەزێنن، كەمكردنەوەی كێشی زیادی لەش، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، كەمكردنەوەی شەكر و كاربۆهیدراتە سافكراوەكانی وەكو ئاردی سپی و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، دابینكردنی بڕی باشی كالسیۆم لە خۆراكەوە كە ڕۆژانە بگاتە 1000 ملگم، بۆنموونە شیرەمەنی یان ماسیی ساردین، هەروەها هەڵبژاردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە مەگنسیۆم وەكو سەوزە، بەرهەمەكانی شیر، مریشك، یان پاقلەمەنییەكان.

Top