زیاد شانەكردن زیان بە قژ دەگەیەنێت

زیاد شانەكردن زیان بە قژ دەگەیەنێت

ئەگەرچی زیاد شانەكردنی قژ نابێتە هۆی هەڵورینی قژ لە ڕەگەوە، بەڵام هۆكارە بۆ ڕاكێشان و فشار خستە سەر تاڵە قژەكان، دەرەنجام تاڵە قژەكان تووشی پچڕان یان شكان دەبنەوە. لێخشانی دانەكانی شانە بە قەدی تاڵەكانی قژدا دەبێتە هۆی شكانی ناوەڕاست یان كۆتایی قەدەكانی قژ، هەروەها تا قژ تەڕ بێت هێندە ئەم ئەگەرە زیاتر دەبێت، چونكە ئاو دەبێتە هۆی كشان و ناسكبوونی قژ. لە لایەكی دیكە، دانەی تیژ و ڕەقی هەندێك جۆری شانە هۆكارن بۆ ڕوشاندنی پێستی سەر كە لەوانەیە ببێتە هۆی زامی بچووك و هەوكردن هاوكات لەگەڵ خورشت و سووتانەوەی پێستی سەر، ئەمەش ڕیسكی هەڵوەرینی قژ زیاد دەكات. ڕێنمایی: شانەكردن بە شێنەیی كە لە كۆتایی تاڵە قژەكان دەست پێ بكرێت بۆ بەشەكانی سەرەوە، كەم شانەكردن یان ڕۆژانە یەك تا دوو جار، واتە تەنیا بۆ ستایلكردن و كەمكردنەوی لوولبوونی قژ بێت.

شانەنەكردنی قژی تەڕ، واباشترە كە ئەو جۆرانەی شانە هەڵبژێررێن كە دانەكانیان نەرم و زۆر ورد نەبن و لە یەكتر نزیك نەبن، هەروەها كۆتایی دانەكانی شانە تیژ و زبر نەبن.

 

Top