ئاسمان پڕیەتی لە میكرۆب

ئاسمان پڕیەتی لە میكرۆب

توێژینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە میكرۆبەكان تا دووریی 1،200 میل بە ئەتمۆسفیردا گوزەر دەكەن، هەروەها میكرۆب لە بەرزایی 10،000پێدا دۆزراونەتەوە، هاوكات لەژێر ئاسمانی شیندا، لە نزیك پەڵە هەورە سپییەكاندا، ڕێگەیەكی نەبینراوی میكرۆبەكان لە كاردایە. ژمارەیەكی یەكجار زۆری بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕووی زیندوو لە بەرزایی جیاوازی ئەتمۆسفیری ڕووی زەوی لەناو هەور و بە هەوادا دەسووڕێنەوە، كە زۆربەیان هۆكاری نەخۆشینن و لەوانەیە بەرگرییان بەرانبەر بە دەرمانەكانی دژەژی هەبێت، هەروەها گەلێك لەم میكرۆبانە ڕاهاتوون لەسەر مانەوە لەناو هەوردا لە كەش و دەوروبەری نالەبار و تیشكی بەهێزی سەرووی وەنەوشەییدا. سەرچاوەكانی میكرۆبەكانی ئاسمان: گەردلوولەكان كە تۆز و خۆڵ بەهەوادا بڵاو دەكەنەوە، تەزووەكانی با، كە میكرۆبەكان بۆ دووریی هەزاران كیلۆمەتر بە هەوادا دەگوازنەوە، هەروەها پرژانی ئاو و بڵۆقەكانی زەریاكان كە بەكتریا و ڤایرۆسەكان لە دەریاوە بە ئەتمۆسفیردا بڵاو دەكەنەوە.

 

 

Top