وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا

وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا

وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا Sleep apnea، واتە پچڕبوون یان وەستانی هەناسە بۆ ماوەیەكی كەم و چەندین جارێك لەكاتی خەودا، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆكسجین، كە ئەگەر چارەسەر نەكرێت لەوانەیە ئەم گرفتە تەندروستییانەی بەدواوە بێن: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك، پەككەوتنی دڵ، هەروەها زیادبوونی ئەگەری كارەساتی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر تووشبوو شوفێر بێت. تەسكبوونەوەی ڕێڕەوەكانی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە، یان ڕێگری لە هاتووچۆی تەواوی هەوا هۆكاری سەرەكییە بۆ وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا. هۆكارەكان: بەساڵاچوون، قەڵەوی، گەورەیی چێوی مل، گەروەیی قەبارەی زمان، ئاوسانی لەوزەكان، كەمبوونەوەی توانای سییەكان، نەخۆشیی گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی گورچیلەكان، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، جگەرەكێشان، زیاد خەوتن لەسەر پشت، بەكارهێنانی دەرمانی ئارامبەخش، هەروەها گیرانی درێژخایەنی لووت. خۆپاراستن: دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ئەلكهول، نووستن لەسەر تەنیشت، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و مەشقی وەرزشی.

 

Top