تۆپی دەستی یانەی سلێمانی یەكەمی كوردستانەوە بۆ عێراقیش ئامادەیە

تۆپی دەستی یانەی سلێمانی یەكەمی كوردستانەوە بۆ عێراقیش ئامادەیە

تۆپی دەستی یانەی سلێمانی یەكەمی كوردستانەوە بۆ عێراقیش ئامادەیە
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی سلێمانی بەمەبەستی بەهێزكردنی ڕیزی پێكهاتەی یانەكە بۆ بەشداری كردن لە وەرزی نوێ خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان وعێراق، ئامادەكاری باشی كردوە بەشداری لە خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستانی كرد بەبەشداری پێنج یانە توانی نازناوەكە بۆ شاری سلێمانی بەدەستهێنبێت و لە یاری كۆتایش لە هەڵبژاردەی هەولێری بردوە، یانەی هەولێریش پلەی دووەم و یانەی كەیوانیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا ، لە خولی عێراقیش كە وەرزی ڕابردوو یانەكە توانی نازناوی یانەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت، ئەم وەرزەش كارگێڕیی یانە سورپۆشەكە بەر لەدەستپێكی خولی نایابی تۆپی دەستی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەتوانا مۆركردوە بۆ ئەوەی بەم یاریزانانە و یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بتوانێ‌ پارێزگاری لە نازناوی خولەكە بكات و سلێمانی بە یەكەمی عێراق بهێڵنەوە، یاریزانەكانیش كە كارگێڕیی تیپەكە گرێبەستی لەگەڵ كردوون بریتین لە هەریەك لە یاریزانان(ئەنەس هاوسەر، شا ئاریان، سەرهەنگ جەبار، محەممەد فەریدون،محەممەد دلێر،، ڕۆژ رەفیق، سەهەند ئەشرەف، ئەلەند دلێر، مەسرور لوقمان، ژیاری فەتاح، محەممەد كەمال، ئەحمەد محەممەد)، جگە لە هێنانی ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەری عێراقی كە پێكهاتووە لە هەریەك لە یاریزانان گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد مەكی،ڕامی عەلی ، ئەحمەد حەسەن، ئەحمەد كازم،مونتەزیر نازم كە ئەوانە باشترینەكانی عێراقن و چاوەكان لە سەر ئەم یاریزانانەیە بتوانن ئەنجامی گەورە بۆ شاری سلێمانی تۆماربكەن. تیپەكەش بە ڕاهێنەرایەتی سۆران مستەفا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانیان بۆ وەرزی نوێ خولەكە.

Top