یانەكانی كوردستان گرێبەستی ملیاریان سەرف كردوە
یانەكانی كوردستان گرێبەستی ملیاریان سەرف كردوە
هەریەك لە یانەكانی كوردستان بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی (هەولێر و زاخۆ و دهۆك و نەورۆز و گازی باكوور) نوێنەری شارەكانی كوردستان گرێبەستی گرانبەهایان مۆركردوە لەگەڵ یاریزانان زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاریان بە یاریزانانی ئەستێرە داوە بۆ یانەكانیان. هەر چەندە یانەكانی كوردستان كێبڕكێ یەكتر دەكەن لە سەر مۆركردنی گرێبەست بۆ یاریزانی ئاست بەرز و خاوەن گرێبەستی گرانبەها. یانەی زاخۆ گرانترین یاریزانی یانەكەی لە هێرشبەران سیفۆمبولێ یەك ملیۆن و سێ سەدهەزار دۆلار گرێبەستەكەیەتی، جگە لەوەش هێرشبەری ئۆزپاكسانی شێرزۆد تەیمیرۆڤ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر ملیۆن و بیست هەزار دۆلار بۆ ماوەی سێ وەرز گرێبەستی لەگەڵ كردوە ئەمجەد عەتوان یاریزانی زاخۆ گرێبەستەكەی 700هەزار دۆلارە بۆ یەك وەرزە، لە دوای ئەویش یانەی هەولێر دێت كە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی عێراقی ئیبراهیم بایش كردوە بە بڕی 866هەزار دۆلار بە دووەمین گرانترین گرێبەست دادەنرێت لەسەر ئاستی یانەكانی كوردستان، یانەی دهۆكیش پشكی شێری بەركەوتووە لە هێنانی یاریزان و پیشەگەری سووری مەحمود مەواس مۆركردوە و بڕی گرێبەستەگەی 350 هەزار دۆلارە، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیش گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی دهۆك و پیشەگەری عێراقی عەلی كازم كردوە بە بڕی 270هەزار دۆلارە بۆ یەك وەرزە و یانەی گازی باكووریش گرێبەستی لەگەل َ یاریزانی ئەفریقی بەبڕی 110هەزار دۆلار مۆركردوە بۆ ئەوەی بتوانن بەم یاریزانانە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە بكەن لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی،جگە لەوەش یانەكانی كوردستان ئەمساڵ دەیانەوێ لە خولە گەورەكەی عێراقی ئەنجامیان دڵخۆشكەر بێت و دڵی هاندەرانی یانەكە ڕازی بكەن.
