ئافرەتانی هەولێر نازنازی كۆماریان بەدەستهێنا

ئافرەتانی هەولێر نازنازی كۆماریان بەدەستهێنا

ئافرەتانی هەولێر نازنازی كۆماریان بەدەستهێنا
لە شاری سۆران بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (ئافرەتانی هەولێر، ڕواندز، سۆران،كۆیە،هەڵبژاردەی دیالە،سیاحە،نسورحلە،رواگە) پاڵەوانێتی كۆماری بۆ تیپەكانی كچانی یانەكانی عێراقی بۆ یاری فوتساڵ بەرێوەچوو. لەم پاڵەوانێتیە ماوەی پێج ڕۆژ كچە یاریزانانی یانەكانی شارەكانی عێراقی ڕكابەریان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی پاڵەوانێتیەكە. دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی خولەكە هەردوو تیپی كچانی یانەكانی ئافرەتانی هەولێر و سۆران گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایشدا كچە یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی كاتی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە، ئەنجامی یاری كۆتایش كچە یاریزانانی ئافرەتانی هەولێر توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ ببەنەوە ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتی كۆماری یانەكانی عێراقی و نازناوەكە لە سۆرانی پایتەختی شەهیدانەوە گەڕایەوە هەولێری پابتەخت. لەم بارەشەوە مامۆستا مەزن محەمەد ڕاهێنەری تیپی كچانی ئافرەتانی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەم پاڵەوانێتیە توانیمان لە سەرەتای خولەكە ئامادەكاری پێویستمان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەكە بهێننەوە شاری هەولێر ، سوریش بووین لە سەر بەدەستهێنانی نازناوەكە، سوپاسی دەستەی كارگێڕیی یانەكە و سەرۆكی یانەكەمان دەكەین كە هەرچی پێویستی بوو بۆ ئێمەی دابین كرد و توانیمان ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین.

Top