یانەی ئاكرێ متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی دایەوە

یانەی ئاكرێ متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی دایەوە

یانەی ئاكرێ متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی دایەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاكرێ دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو توانی پلەی سێیەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەدەستهێنا و لە خولی پلە سێ یانەكانی عێراقیش توانی بە پلەی یەكەم سەركەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی عێراقی.دەستەی كارگێڕیی یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە دەیەوێت یانەكە بچێتە قۆناغێكی باشتر و تیپەكە زیاتر بەرەوو پێش بچێت. یانەكە ئەم وەرزە هیوای زیاتری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی گەورەتر لە هەردوو خولی نایابی یانەكانی كوردستان و خولی پلە دووی عێراقی بۆ ئەوەی ئەم وەرزە یانەكە بچێتە خولی پلە یەك و هەنگاو بۆ خولی گەورەتری بهاوێت. لەم بارەشەوە كارگێڕیی یانەی ئاكرێ جارێكی تر متمانەی بەخشییەوە بە ڕاهێنەری كوردی وڵاتی سوریا یونس سلێمان بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكاتەوە لە هەردوو خول. یانەكە پلانی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ گرێبەستی چەندین یاریزانی بەتوانا مۆر بكات بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.

Top