سابیس پاڵەوانی باسكەی یانەكانی عێراق بوو

سابیس پاڵەوانی باسكەی یانەكانی عێراق بوو

سابیس پاڵەوانی باسكەی یانەكانی عێراق بوو
بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراقی و بەبەشداری یازدە یانەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی لە ئاستی كچان لە شاری موسل بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا كچە یاریزانانی یانەكانی بەشداربوو كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەرك لە یانەكانی كوردستان یانەی سابیسی شاری هەولێر و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە، لە یاری كۆتایشدا كچە یاریزانانی هەردوو تیپەكە توانیان بە درێژایی كاتی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و هەوڵی زۆریاندەدا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەكە لەبەر ژەوەندی خۆیان بە كۆتایی بهێنن. لەم یارییەشدا كچە یاریزانانی یانەی سابیس توانیان ئەنجامی كۆتایی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (73-67)خاڵ نازناوی پاڵەوانێتیەكەش بهێنەوە شاری هەولێر، یانەی ئەكادی یانەی هەولێریش توانی پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنێت.مامۆستا ئازاد سەرپەرشتیاری یانەی سابیس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو كچە یاریزانانی یانەی سابیس ئەمساڵ توانیمان ئامادەكارییەكی باش ئەنجام بدەین، جگە لە توانای یاریزانەكان و تەكنیكی باشمان بەكارهێنا بۆ ئەوەی ئەم نازناوە بهێننەوە شاری هەولێر و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، هەوڵیش دەدەین بۆپاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنین و هەوڵ بدەین تیپەكەمان زیاتر بەرەوپێش ببەین.

Top