کەیت وینسلێت:پیربوون قبووڵكردنی ئەوەیە كە ناتوانین كات بگەڕێنینەوە بۆ دواوە
كەیت وینسلێت، ئەكتەری ناسراو و پاڵەوانی فیلمی تایتانیك، بەڕاشكاوی باسی جوانی و پیربوون دەكات و دەڵێت: «جوانی لە هۆلیوود جگە لە ئەفسانە هیچی تر نییە.»
ئەو ئەكتەرە ڕوونی كردەوە كە چۆن ئەستێرەكان چەندین كاتژمێر بەسەردەبەن بۆ تەواوكردنی دیمەنی جوانیان لەسەر فەرشی سوور، وتیشی نهێنی مانەوەی گەنجی بریتییە لە دووركەوتنەوە لە ڕەخنە لەخۆگرتن.
وینسلێت لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ڤۆگی بەریتانی دەڵێت: «دەمەوێت بە هەموو ئافرەتان بڵێم كە هەوڵ بدەن ستانداردەكانی جوانكاریی هۆڵیوود وەربگرن و شێوازی ئەوانیان هەبن، جوانی هۆڵیوود ئەفسانەیە. ڕاستگۆیانە تەنها ئەفسانەیە.»
ئەو ئەكتەرە باسی لە ئەزموونی خۆی كرد لە بواری بەسەربردنی كاتدا و ئاشكرای كرد كە ئەو ژنانەی بە فەرشی سووری سەرنجڕاكێشدا دەڕۆن، چەندین كاتژمێر لەسەر كورسییەكی ماكیاژ بەسەر دەبەن كە لەلایەن تیمێكی ماكیاژكارانی پیشەگەرەوە ئامادە كراوە، هەروەها چەندین جار لە هەفتەی پێش چالاكییەكەدا چارەسەری جوانكردنەوەی دەموچاویان وەردەگرن.
كەیت باسی لە گرنگترین شت كرد بەلای ئەوەوە و گوتی: «بۆ من نهێنی پیربوون لە هەر تەمەنێكدا لە ڕاستیدا قبووڵكردنی ئەوەیە كە تۆ كێیت و قبوڵكردنی ئەوەیە كە ناتوانین كات بگەڕێنینەوە بۆ دواوە، چونكە جوانی لە ناخەوە دێت نەك لە ڕەخنەلەخۆگرتن.»
وینسلێت ئاماژەشی پێدا كە گرنگیدان بە جەستە، بە خواردنی خۆراكی تەندروست و خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیدەرە، بەڵام پێویستە هەموو شتێك بە مامناوەندی ئەنجام بدرێت». ئەو بە گاڵتەجاڕییەوە وتی چیتر ناتوانێت خۆی لەو كارە ڕزگار بكات كە پێشتر ئەنجامی داوە، ئەویش خواردنەوەی زۆری شەرابی سوورە كە دوای چوار ڕۆژ پێستی باش دەبووەوە، هەروەها باسی سێ شتی كرد كە ناتوانێت وازیان لێ بهێنێت، ئەوانیش: هاوسەرەكەی، منداڵەكانی و تا ڕادەیەك پەنیر.
لەلایەكی دیكەوە، ئەو ئەكتەرە پێی وایە پێویستە ئافرەتان لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ددان بەخۆدا بگرن و ئارام بن، چونكە هەموو ئەمانە شایانی ئەوەن، بۆیە دەڵێت: «هیچ بیرۆكەیەكت نییە كە لە ناوەڕاستی چلەكاندا چەندە سەرقاڵیت.»
سەرچاوە (لها)
