لەبەریتی پیرۆزبایی لە ١٦ ی أب دوو درۆنیان پۆستکرد!

لەبەریتی پیرۆزبایی لە ١٦  ی أب دوو درۆنیان پۆستکرد!

 

بەربەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە دیووی ئێرانەوە ئاراستەی نوسینگە و شوێنی حەوانەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک مەسرور بارزانی کرا. ئەمە یەکەم جار نیە هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.

هێرشێکی ناڕەوا هەرزوو هەموو ناوەندە ئەکادیمی و زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ئیدانەیەکی توندی ئەم کارە ناڕەوایەیان کرد،

هێشتا پیرۆزباییەکان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی نەهاتووە دەوڵەتی ئێران دوژمنایەتی خۆی ڕاگەیاند. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی پێشڕەوی شۆڕشگێڕ لە بڵندی لوتکەی هێزەوە پەیام ئاراستە دەکات. هەشتا ساڵی خەبات و قوربانیدان و بەرگری ڕادەگەیەنێت سێبەر و پەرچەمی ئاڵای کوردستان وەک شوناس و ناسنامەی خەبات و شۆڕش بە مەشخەڵێکی پڕ لە گڕ و گوڕ و تینەوە بەرز ڕادەگرێت. تەمەنی ڕابەرێک بەناو ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەدا تێپەڕ بوبێت، کەواتە ڕێبازێکە بووەتە فەرهەنگ و قوتابخانەیەک ئەو کەسایەتییانەی لێ بەرجەستە کردووە،  هەمیشە حەق بێژ و ڕاستەڕێی کوردایەتی هەڵبژاردووە بەبێ مساوەمە.  

ئەگەر دەتەوێت پارتی بناسیت، مێژووی هەشتا ساڵەی خەباتی  بخوێنەوە، پارتی چقڵی چاوی ناحەزانی کوردە. هەر ئەوەیە وایکردووە پارتی لە هەموو لایەکەوە پەلامار دەدرێت. کەچی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر جێپێی قایمتر و جێگیرتر دەکات، دەبێتە شۆڕە سواری مەیدانی کوردایەتی و هەڵگری مەشخەڵی شۆڕشگێڕی. لە بەریتی پیرۆزبایی دەرهاوسێکان درۆنی خۆکوژی  ئاراستە دەکەن؛ زۆر مایەی شەرمەزاری و گاڵتە جاڕی و پێکەنینە. ئێران دەیەوێت تۆڵەی کێ لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە؟ پێگەی وڵاتانی نەیاری ئێران لە چواردەوریەتی و لە گشت وڵاتانی دنیا بارەگا و پەیوەندی و بەرژەوەندییان هەیە؛ ئەوانەی ناوە ناوە گورزی تێدەسرەوێنن ئاشکران، کەچی خۆیانی لێ دەکەنە کوێر، ئەو جێگایانەی سەقامگیرە و دوورە لە کێشەوە ئازاریان دەدەن! چەندە سیاسەتێکی دیماگۆگی و ناتەندروستە، ڕۆژ دوای ڕۆژ دژوو نەیار بۆ خۆی زیاتر دەکات. ئەم ڕەفتارانە مایەی شەرمەزاری و سەرلێشێوانە و لاوازیی ئەنجامدەرانی دەردەخات. ئێران هیچ چواردەورێکی وەک دۆست نەهێشتەوە بۆ ئایندەی خۆی؛ ناوخۆی ئێران لە ئێستادا پاشا گەردانییەکی ڕوونی پێوە دیارە. بڕیار و دەسڵاتەکانی  ئێران بووەتە هەرکەسە و بۆ خۆی!

شوێنی حەوانەوە و نوسینگەی سەرۆک وەزیران ماڵی هەموو کوردێکە، مردن و ڕوڕەشی بۆ دوژمن و نەیارانی گەلی کورد. کوردستان وەک چیا سەختەکان خۆڕاگرە و هیچ هێزێک ناتوانێت بیجوڵێنێ بژی کورد بژی کوردستان..

 

                                                                    ١٧/٨/٢٠٢٦

Top