بارەگای بارزانی : ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد.
بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد.
کاردیناڵ لویس ساکۆ رایگەیاندووە، لەبەر ئەو رۆڵە بەرزەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی و بەها مرۆییەکان گێڕاویەتی، داوای لە پاپای ڤاتیکان کرد کە نیشانی ئاستبەرزی رێزلێنانی پاپا بە سەرۆک بارزانی ببەخشرێت.
بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاپای ڤاتیکان و کاردینال لویس ساکۆ، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەیە کە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازیی بۆ بە میرات ماوەتەوە. هەروەها جەختی لە پاراستنی بەهای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە رەفتار و کردەوە، جۆری هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، نەوەک بیر و ئینتیمای ئایینی".
