بە ئامانج گرتنی بارزانی بە ئامانجگرتنی سەرجەم گەلی کوردە

بە ئامانج گرتنی بارزانی بە ئامانجگرتنی سەرجەم گەلی کوردە

 

 

بە ئامانج گرتنی بارەگای حەوانەوی سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان،ئاماژەیەکی ترسناکە کە هەندێ کەس و لایەن لە هەوڵی ئەوەدان هەرێمی کوردستان لەم شەڕە تێوەبگلێنن،هەر وەک پێشتر و چەندین جارە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و بەرپرسانی هەرێم دوپاتیان کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەو شەڕو ململانیەییەی وا ناوچەکەی گرتوتەوە ،بەڵام ئەم پێشهاتە مەترسی دارە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەوڵی تێوەگلانی هەرێمی کوردستان دەدەن تا ببێتە بەشێک لەو کاولکاریە کە ناوچەکەی تێ کەوتوە،هەوڵێکیشە لەلایەن دوژمنان و جاشەکان بەڵکو هەموو کورد بکرێتە ئامانج و ببینە بەشێک لە شەڕەکە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لێی بێبەرین و چەندین جار ڕامانگەیاندوە کە شەڕی ئێمە نیە ،لەگەڵ ئەوەش دا رۆژ نیە پەڵامار نەدرێین و نەکرێینە ئامانج لە لایەن گروپە تیرۆریستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە،لەگەڵ بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی عێراق ئێستاش ئێران ڕەچاوی دراوسێ و ئەو بەڵێنانەی لەلایەن ئێرانەوە دراوە پێشێل بکات بەرامبەر ئەو دەست درێژیەی ئیران بۆ هەولێر لەسەر بێ گومان ئەوە کارێکی ترسنۆکانەو پێشل کردنی یاساکانە هەرچەندە دوورو نزیک ئەو شەڕە پەیوەندی هەرێمەوە نیە ئاو کارە نامرۆڤانە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ کراو نیە بۆ سەر سەروەری هەرێمی کوردستان تەعەداو دەستدرێژیە ناڕەوایانە دا.

Top