كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێكی نوێی بە ناوی (مەستی) بڵاوكردەوە
دوای نزیكەی سێ ساڵ لە تۆماركردنی بەرهەمەكەی بەشوەی دەنگ,دواجار خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كیژان ئیبراهیم خەیات) بەرهەمەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
گۆرانی(مەستی) كە نوێترین بەرهەمی كیژان ئیبراهیم خەیاتە,بە شێوەزاری كورمانجی تۆماركراوەو كیژان خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,ئەم گۆرانییە بەرهەمی كوردستان تیڤییە و لە وڵاتی هۆڵەندا كاری ڤیدیۆ كلیپی بۆ كراوە,شاعیری دیاری كورد (ئەدیب چەلكی) تێكستەكەی نووسیوە,وە هونەرمەند و موسیزیان (دڵزار عابدی)كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
