ناڕێكیی خەو ئەگەری نەخۆشیی دڵ تا دوو هێندە بەرز دەكاتەوە

ناڕێكیی خەو ئەگەری نەخۆشیی دڵ تا دوو هێندە بەرز دەكاتەوە

لە توێژیەنەوەیەكی نوێی زانكۆی ئۆولو Oulu/ فینلەندا هاتووە كە خەوی ناڕێك ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرز دەكاتەوە، بۆنموونە ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەی كەمتر لە 8 كاتژمێر دەخەون و كاتەكانی خەوتنیان ناڕێكە، ئەگەری تووشبوونیان بە گرفتەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە شێوەی ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك تا دوو هێندە زیاد دەبێت بەراورد بە ئەو كەسانەی كە شەوانە لە یەك كاتدا بۆ ماوەی 8 كاتژمێر دەخەون. ناڕێكیی كاتەكانی نووستن، كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش دەشێوێنێت و دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی سترێس (كۆرتیزۆل و ئەدرینالین)، بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا لەگەڵ گرفت لە ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن. توێژینەوەكە ئاماژە بەمەش كردووە كە ناڕێكیی كاتەكانی خەوتن زیاتر لە ناڕێكی كاتەكانی لەخەوهەڵسان ئەگەری نەخۆشیی دڵ بەرزدەكاتەوە.

 

Top