لەیادی ( ٤٣)ساڵەی ئەنفالکردنی (٨٠٠٠)بارزانی
دووپاتی دەکەمەوە کوردبوون شانازییە و بارزانیبوون سەربڵندییە ، ئەنفال یەکێکە لە هەرە کارەساتە جەرگ بڕەکانی مێژوو کە بەسەر گەلی کوردا هاتووە، بۆتە زامێکی یەکجار قووڵ لە ناو رۆحماندا و هەرگیز سارێژ نابێت هندە بەئازاروگەورەیە ،لە ٣١ تەموزی ساڵی ١٩٨٣ لە لایەن رژێمی بەعسەوە ئەنفالی بارزانیەکان دەستی پێ کرد بۆ قڕکردنی گەلی کورد و نەھێشتنی سەرکردایەتیەکەی.
ئەنفال بە تهنها پرۆسهیەک نەبوو بۆ لهناوبردنى كۆمهڵێ مرۆڤى بێتاوان، بەڵکو پرۆسهيهک بوو کە تێیدا زیاتر له چوار هەزار و ٥٠٠ گوندى كوردستان خاپوور كران، ١٨٢٠٠٠ ههزار مرۆڤى كورد لەناویاندا ٨٠٠٠ بارزانی بێسەروشوێن كران و لهناو بران رژێمی بەعسی لەناو چۆ پێیان وابووە کە دەتوانن گەڵی کورد لە ژێر ترس و هەرەشە و گۆشار بە چۆکدا بدەن و قر بکەن و لە ناو ببەن.
بەلام نەیانزانی کورد بەم جۆرە کارانە داکۆکیکاری زیاتر دەبن لە سەر ماف و داواکاری خۆیان ، گەڵی کورد جگە لە داواکردنی مافی خۆی نەبووتە جێگای مەترسی و زیان بۆ مافی هیچ نەتەوە و ولاتێک ، بەلام زۆر لە ولاتانی دەورووبەر ئەم مافەی بۆ گەڵ کورد بە رەوای نەبینیووە بە تایبەتیش عێراق لە جیاتی ئەوەی رابردووی بەعسی فاشست بکەنە سەربوردە بۆ ئێستا و داهاتووی خۆیان.
هەوڵی گەشتن بە کەناری ئارامی و پێشکەوتنی ولات بدەن ، کەچی بە پێچەوانەوە دەیانەوێ هەمان کارەساتی ئەنفال بە سەر کوردا زیندوو بکەنەوە ، بەلام بە ڤێرجن و ئەبدێتی نوێ ، ئەمرۆکەش ئەوەی جێگای مخابنییە خەڵکی هەرێمی کوردستان رۆژانە باجی کار و پلانگێری هەندێک لە کەس و لایەنی ناوخۆی خۆفرۆش دەدەن بەهەموو رێگاو پلانێک دەگرنەبەر بۆئەوەی جارێکتر هەمام کارو بکەنەوە بەڵام خیالیان خاوە ،ئەرکی سەرشانی گشت لایەکمانە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ وەدیهاتوون لە پێناو پاراستنی نیشتمان بەپارێزین.

سیروان شێخ حاجی مزۆری