شەترەنجی خانزاد باڵای دەستی عێراق بوو

شەترەنجی خانزاد باڵای دەستی عێراق بوو

شەترەنجی خانزاد باڵای دەستی عێراق بوو
لە شاری دهۆك پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی عێراقی بەبەشداری زیاتر لە بیست یانەكانی شارەكانی عێراقی بەرێوەچوو، ئەم پاڵەوانێتیە بۆ ئاستەكانی 12 ساڵی و 16 ساڵی بوو، یاریزانانی یانەی خانزادی هەولێر لە ئاستی تەمەن 16 ساڵی لە ناو بیست یانەی بەشداربووی شارەكانی عێراقی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ببنە پاڵەوانی یانەكانی عێراقی بە كۆكردنەوەی 36.5خاڵ و یانەكانی پێشكەوتن و هیلالیش پلەكانی دووەم و سیچیەمیان بەدەستهێنا، لە ئاستی تەمەن 12 ساڵیش كە پازدە یانەی شارەكانی بەشدارییان كردبوو لە كێبڕكێیەكانیشدا یاریزانانی یانەی خانزادی هەولێریش لەم ئاستەش توانییان باڵا دەستی خۆیان لەسەر ئاستی یانەكانی عێراقی پێشان بدەن بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا و یانەكانی كازمییە و مەلیكی هەولێریش پلەكانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا، لەم بارەشەوە دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یاریزانانی ئێمە ئامادەكارییەكی باشیان كردبوو بۆ ئەم پاڵەوانێتیە و بە ئاستێكی بەرزیش دەركەوتن لە پاڵەوانێتیەكە هەر چەندە یانەكانی شارەكانی بە ڕێژەیەكی زۆر بەشدارییان كردبوو، بەڵام ئامانجی ئێمە هەر لەسەرەتای پاڵەوانێتیەكە دیار بوو كە چاومان لەوە بوو بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەین و توانیمان ئامانجەكەمان بپێكین و بە پلەی یەكەمی یانەكانی عێراقی بگەرێنەوە هەولێری پایتەخت، یانەكەی ئێمەش كۆمەڵێك یاریزانی ئاست بەرزی هەیە و بەردەوام لە ئامادەباشیداین بۆ پاڵەوانێتیەكان.

Top