هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر بەشداری پاڵەوانێتیەك دەكات
هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر بەشداری پاڵەوانێتیەك دەكات
یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی لقی هەولێر بەمەبەستی دەستنیشان كردنی یاریزانان بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی هەولێر، هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی بۆ یاریزانانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئەم پاڵەوانێتیە كە یارییەكانی لە هۆلی یوسف جیم بەرێوەچوو و زیاتر لە 25 یاریزانی یانەكان بەشدارییان بەشدارییان كرد. لەم پاڵەوانێتیەش یاریزانانی شاری هەولێر لە نۆ كێشی جیاواز كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد بۆ بوون بە یاریزانی هەڵبژاردەی هەولێر كە بڕیارە ئەم هەڵبژاردەیە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتی هەڵبژاردەكانی عێراقی بكات لە شاری موسل، لەم بارەشەوە بە فەتحی عەباس سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە بە بەژداری 25 یاریزانی شاری هەولێر بەرێوەچوو، یاریزانانی بەشداربوو شەڕی بەدەستهێنانی بوون بە یاریزانی هەڵبژاردەی هەولێریان دەكرد بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری پاڵەوانێتی عێراقی بكەن، خۆشبەختانە هەڵبژاردەی هەولێرمان دەستنیشان كرد ئێستا دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ ئەوەی لە 15ی مانگی داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتی هەڵبژاردەكانی عێراقی بكەن لە شاری موسل.
