شێركۆ كەریم زاخۆی هەڵبژاردەوە

شێركۆ كەریم زاخۆی هەڵبژاردەوە

شێركۆ كەریم زاخۆی هەڵبژاردەوە
ئەم وەرزە یانەی زاخۆ چەندین ئەستێرەی دیاری عێراقی لە ڕیزی یانەكەی كۆكردەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكان، بەڵام یانەكە نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێكێت، لە ئێستادا بەشێك لە ئەستێرەكانی یانەكە ڕیزی یانەكەیان جێهێشتووە، شێركۆ كەریم ئەم وەرزە بە گرێبەستێكی گران بەها لە هەولێرەوە پەیوەندی بە زاخۆ كرد، بەڵام پێكانی یاریزانەكە نەیتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكات لەگەڵ زاخۆ، بۆیە لە ئێستادا یاریزانەكە سەربەخۆ بووە و چەندین یانە داوای گرێبەستی لێ دەكەن، لەم بارەشەوە شێركۆ كەریم ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی" لە ئێستادا یاریزانێكی سەربەستم، بەڵام وەكو خۆم ئەمساڵ قەرزاری یانەی زاخۆم كە پێكان ڕێگر بووە لە پێشكەش كردنی ئاستێكی باش لەگەڵ یانەكە، بەڵام ئێستا گفتوگۆم لەگەڵ یانەی زاخۆ كردوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەكە یاری بكەم، بەمەرجێك ئەگەر یانەكە لە ئاست داوای من بێت كە بتوانن یاریزانی ئەستێرە لە تیپەكە كۆبكەنەوە، جگە لە یانەی زاخۆ چەندین یانەی تریش داوای گرێبەستیان لێم كردوە بۆ ئەوەی بچمە ڕیزی تیپەكانی خولی ئەستێرەكان، بەڵام دەمەوێ درێژە بە یاری كردن بدەم لەگەڵ ئەو یانەیە و، چونكە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە و خۆشەویستیان بۆ وەرزش هەیە، دوای گفتوگۆییەكانیشم بڕیارمدا لەگەڵ یانەی زاخۆ بۆ ساڵێكی دیكەش درێژە بەكاروانی وەرزشی خۆم بدەم و بتوانم خزمەتی ئەو یانەیە و ئەو شارە بكەم.

Top