پێشمەرگەی سلێمانیش خۆی نوێ دەكاتەوە

پێشمەرگەی سلێمانیش خۆی نوێ دەكاتەوە

پێشمەرگەی سلێمانیش خۆی نوێ دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەكە نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنێت و تەنیا پلێتی مانەوەی بەدەستهێنا، بۆیە كارگێڕیی یانەكە بۆ وەرزی نوێ خولەكە لە ئێستاوە ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە یانەكە یانەیەكی جیاواز و بەهێز بێت لە خولی نایابی عێراقی و ئەم وەرزە بتوانێ‌ پلێتی سەركەوتن بۆ خولی ئەستێرەكان مسۆگەر بكات، لەم ناوەشدا كارگێڕیی یانەكە سەرەتا بە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەر ماهر عگلە ڕاهێنەری پێشووی یانەی جەیشی شاری بەغداد دەستی بە وەرزی نوێ كردوە، بۆیە یانەكە لە ئێستادا هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە بتوانێ‌ وەرزی داهاتوو یەكێك لە پلێتەكانی خولی بژاردە بەدەست بهێنێت. یانەكە لە ئێستادا لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە تازە عەرەبە دەیانەوێ ژمارەیەك یاریزانی بە ئەزموون و ئەستێرە لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی.

Top