زاخۆ ڕاهێنەر دەهێنێت

زاخۆ ڕاهێنەر دەهێنێت

زاخۆ ڕاهێنەر دەهێنێت
دەستەی كارگێڕیی تازەی یانەی زاخۆ دوای ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری تونسی ماهیر كەنزاری مۆركرد بە ئامانجی سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، هەر چەندە ئەم وەرزە یانەكە نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت، بۆیە كارگێڕیی تازەی یانەكە هەرزوو گرێبەستیان لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە تونسیە مۆركرد، بەڵام لە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراودا ڕاهێنەری بەهۆی كاری تایبەتی خێزانی گرێبەستەكەی هەڵوەشاندوە و داوای لێبوردنی لە یانەی زاخۆی دەلال كرد، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەی زاخۆ چەند ناوێكیان لە سەر مێزی گفتوگۆی یانەكە هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن هەریەك لە ڕاهێنەران مسعود مێراڵ و ئەحمەد سەڵاح و چەند راهێنەرێكی دیكەش بۆ ئەوەی مەشقی یانەكە لە ئەستۆ بگرێت، هەر چەندە كارگێڕیی یانەكە بەردەوامە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ هەریەك لە یاریزانانی پیشەگەر(ئۆرینۆی بەرازیلی و ماوریسیۆی بەرازیلی و ئەلیۆ ئادەمی نێجیری و سیڤۆ مبولی باشوری ئەفریقی و موسیس ئەبی گانی)، جگە لە نوێ كردنەوەی چەندین گرێبەستی یاریزانانی عێراقی لە نێویشیاندا شێركۆ كەریم و چەند یاریزانێكی دیكە و كارگێڕیی یانەكەش لەم هەفتەیە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمجەد عەتوانی ئەستێرەی یانەكە دەست پێ دەكات. ئامانجی یانەی زاخۆ لەم وەرزە بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستەیە لە خولە گەورەكەی عێراقی.

 

Top