ئاسۆ ڕۆستەم چاوی لە یانەیەكی جەماوەرییە
ئاسۆ ڕۆستەم چاوی لە یانەیەكی جەماوەرییە
ئاسۆ رۆستەم گۆڵكاری كوردی ڕیزی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی لە یانەی نەورۆزەوە پەیوەندی بە یانەی زاخۆ دەلال كرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە سەڕەڕای ئەوەی نەیانتوانی ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن، بەڵام ئاسۆ یەكێك لە یاریزانە كاریگەرەكانی یانەی زاخۆ بووە لە خولە گەورەكەی عێراقی، لە ئێستادا ئاسۆ ڕۆستەم بەفەرمی ڕۆیشتنی لە یانەی وەرزشی زاخۆ ڕاگەیاندوە و لە ئێستادا لە چاوەڕوانی ئەو گرێبەستانەیە كە پێشكەشی كراوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوو خۆی یەكلای بكاتەوە بۆ یەكێك لە یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی یاری بكات، سەرچاوەیەكی نزیك لە یاریزان ئاسۆ ڕۆستەم ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئەم یاریزانە لە چەندین یانەی عێراقی و یانە جەماوەری و گەورەكان گرێبەستی پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە درێسی یەكێك لە یانە گەورەكانی عێراقی بە دیار بكەوێت، بەڵام تاكو ئێستا ناوی یانە دڵخوازەكەی خۆی ئاشكرا نەكردوە و لە ئێستادا تاوتوێی ئەو گرێبەستانە دەكات كە پێشكەشی كراوە دەیەوێت بزانێ كام گرێبەست لەگەڵ ئەو گونجاوە ئەو كات بڕیارێكی دروست بدات، ئەو سەرچاوەیە لە ئێستادا دەنگۆی گفتوگۆی ئاسۆ رۆستەم و یانەی قوە جەوییە لە ئارادایە و تاكو ئێستاش یەكلای نەكراوەتەوە.
