پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا,وەك یاد وەفایەك بۆ ئەزموون و بەخششی هونەرمەندی گەورەی كۆچكردوو (قەرەنی جەمیل),پێشانگەیەكی هاوبەشی بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی بەئەزموون كردەوە و زیاتر لە 50 تابلۆ نمایش كران.

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

ئەم پێشانگەیە لە گەلەری جیهان بە ناونیشانی (دوای جێهێشتن) كرایەوەو هەر یەك لە (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و دكتۆر (نەوزاد یەحیا باجگر)سەرۆکی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی زانکۆکانی جیهان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و نووسەران و كەسایەتی ئامادەی كردنەوەی پێشانگەكە بوون.

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگەی(دوای جێهێشتن) پێكدێن لە(عەبدوڵا رەسوول-عەلی هادی-قەرەنی جەمیل-نامق عەلی قادر-ڕێبوار سەعید-چیمەن ئیسماعیل-وەهبی رەسوول-نەبەز بابان-نەرمین مستەفا-ڕۆستەم ئاغاڵە-دارا رەسوول-حەمە هاشم-فایق رەسوول-نیاز بەیاتی-بەهێز نامق-خەیری ئادەم-ناز عەلی عەوڵا-نامۆ ڕۆستەم زادە-تەلان دارا بەحری-عەبدولحەمید سەعید-دژوار عیسا-بەشدار نووری-ڕەشا ساڵح-ڕەوەند جەعفەر-شاینە محەمەد).

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

دوای كردنەوەی پێشانگەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا,میدالیای برۆنزی فیگەری هونەرمەندی كۆچكردوو (قەرەنی جەمیل) لە بۆکسێکی تایبەتدا بەخشرایە 11هونەرمەند كە لە بواری شێوەکاری داهێنانیان کردووە و بەردەوامن,هاوكات دیاری رێزلێنان بەخشرایە تێكڕای هونەرمەندانی بەشداربووی پشانگەكە,هەر لەم پێشانگە شێوەكارییەدا بۆنەیەكی تایبەت ڕێكخرا و کەتەلۆکی بەرهەمە هونەریەکانی هونەرمەند بە چاپێکی جوان بە واژووی کچی هونەرمەندی كۆچكردوو بەخشرایە بەشداربوان و ئامادەبووانی پێشانگەكە.

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

ئەم پێشانگە هاوبەشە لە گەلەری جیهان لەناو زانكۆی جیهانی شاری هەولێر بەردەوامە و تاوەكو ڕێكەوتی 30/7/2026 دەخایەنێت,جیا لە ڕۆژانی هەینی,ڕۆژانە لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە بە ڕووی هونەردۆستان و سەردانیكەراندا كراوە دەبێت.

پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (دوای جێهێشتن) كرایەوە

شایەنی باسە..نووسەر و هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كورد(قەرەنی جەمیل) ساڵی 1954 لە هەولێر لەدایکبووە, لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە,ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی لیتۆگرافی لە ئیسپانیا تەواوکردووە,هەروەها لە ساڵی 1977 یەکەمین پێشانگەی تایبەتیی خۆی لە هۆڵی قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردووەتەوە و بەشداریی لە دەیان پێشانگەی هاوبەشدا لە هەولێر-بەغدا-بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن و چەند شارێکی دیکەی وڵاتانی جیهاندا کردووە,بەرەبەیانی ڕێكەوتی 3/6/2025 هونەرمەند (قەرەنی جەمیل)بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەكان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top