بەمزووانە فیلمی سینەمایی كورد (ماڵی نەنە) نمایش دەكرێت
بەمزووانە فیلمی سینەمایی كورد (ماڵی نەنە) نمایش دەكرێت كە ئەم فیلمە ژانری خێزانی و كۆمیدییە,هاوكات فیلمێكی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتییە كە چەندین چیرۆك و بەسەرهات لە نێوان دوو تەمەنی جیا دەگێڕێتەوە,باپیرە و داپیرەیەك لەگەڵ نەوەكانیان بۆ ماوەیەك لە یەك ماڵدا پێكەوە دەمێننەوە كە ئەمەش ئەزموونێكی نوێ دەبێت بۆ هەردوولا.
فیلمی سینەمایی كوردی (ماڵی نەنە) لەلایەن (محەمەد مستەفا) كاری دەرهێنانی بۆ كراوەو (باهۆز نەسرەدین) كاری بەرهەمهێنانی ئەنجامداوە,هەروەها هەریەك لە ئەكتەران سیروان جەلال و خەرمان هیرانی و هەڵوێست جەلال و هەتوان هێرش و هێلیان شێرزاد و زین ڕەوەز و دێرێ داركۆ تێیدا ڕۆڵدەگێڕن.
بڕیارە لە ڕێكەوتی 27/8/2026 و ڕۆژانی دواتر لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت.
-هەولێر (ئیمپایەر سینەما)
-سلێمانی (سیتی سینەما)
-دهۆك (سینەما ماكس)
-كەركوك (سیتی سینەما)
-كەلار (سینەما ئاران)
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
